شێوەکارێکی بەناوبانگی ئەمریکی هونەرەکەی لە ژنێکی ئۆکرانییەوە بردووە

جاکسۆن پۆڵۆک، یەکێک لە بەناوبانگترین شێوەکارەکانی هونەری هاوچەرخ لە ئەمریکا، شێوازی هونەری و بیرۆکەی کارەکانی لە ژنێکی پیری ئۆکرانییەوە وەرگرتووە، کە ناوی جانێت سۆبێلە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بی بی سی، “شێوازی ناسراوی پۆڵۆک لە نیگارکێشاندا، بەهیچ جۆرێک بەرهەمی خۆی نییە، بەڵکو بەرهەمی هونەرمەندێکی ترە”، کە ژنێکی ئۆکرانییە و “ناوی جانێت سۆبێلە”.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە ئەم ژنە لە نیشتمانەکەی خۆی، “تەنیا وەک کاتبەسەربردن” نیگاری کێشاوە، بەڵام دواتر کە چووەتە ئەمریکا، چەند تابلۆیەکی لە پاڵ تابلۆی خەڵکانی تردا، لە پێشانگەیەکدا نمایشکردوون و جاکسۆن پۆڵۆک و کلیمێت گرینبێرگی ڕەخنەگری هونەریی بەناوبانگی ئەمریکی، بە ڕێکەوت چاویان بەو تابلۆیانە کەوتووە.

ماوەیەک دواتر، گرینبێرگ لە یاداشتێکدا نووسیویەتی، “دواتر، پۆڵۆک لای من درکاندی کە زۆر بەو تابلۆیانە کاریگەر بووە”.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە کاتێکدایە کە چاودێران و ڕەخنەگرانی کەلتووری، تا دێت زیاتر باس لەو “نادادپەروەری” و “بەلاڕێدا بردن”انە دەکەن کە وڵاتان و بە تایبەتیش ڕوسیا، بەرامبەر بە ئۆکرانیا و کەلتوور و مێژووەکەی کردوویانە.

بابەتی پێشتر

دەسپاكی: ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسە لە یەكلانەكردنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی نایاسایی

بابەتی دواتر

لێكۆڵینەوەیەك: كەسانی گەشبین تەمەندرێژتر و تەندروست باشترن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share