فیلمی کوردی “نانی پیرۆز” کە لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردووی کورد، ڕەحیمی زەبیحییە لە فێستیڤاڵی فیلمی “ئیدفا” لە هۆڵەندا نمایشکرا.
فیلمەکە لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردووی کورد ڕەحیمی زەبیحییە و لە بەرهەمهێنانی هونەرمەند تورەجی ئەسڵانییە، لە فێستیڤاڵەکەدا تورەجی ئەسڵانی وەک نوێنەری فیلمەکەی زەبیحی قسەی لەبارەی فیلمەکەوە کرد، کە باس لە ژیانی کۆڵبەرانی کورد لە دۆخە قورسەکاندا دەکات و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی خۆیان و منداڵەکانیان.
فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAD Movie .
ئەم بەرهەمە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران، کاتژمێر 9ی شەوی هەینی 20ی تشرینی دووەمی2020 بە شێوەی فیزیکی لە سینەما “چاوی 2” و هەروەها لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی ڕۆژی سێشەمە 24ی تشرینی دووەمی 2020 لە بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە درێژەکان” Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستەردام ـ “ئیدفا” IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشکرا.
لە درێژەی نمایشی فیلمەکەدا کۆڕیی پرسیار و وڵام بە بەشداریی “توورەج ئەسڵانی” بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە و “ئیلاهە نەوبەخت” لە ڕێگای تۆڕیی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەچوو.