81هەمین خولی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بەڕێووەچوو؛ ئۆپنهایمەر 5 خەڵاتی برد

81هەمین خولی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، خاڵاتەکان زۆرینەیان لەلایەن فیلمەکانی ئۆپنهایمەرەوە داگیرکران و باڕبیش دوو خەڵاتی وەرگرت.

خەڵاتی باشترین فیلمی ساڵ درا بە فیلمی ئۆپنهایمەر

خەڵاتی باشترین ئەکتەر، درا بە کیلیان مۆرفی لەپای رۆڵگێرانی لە فیلمی ئۆپنهایمەر

خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، درا بە کریستۆڤەر نۆلان لەپای کارەکەی لە فیلمی ئۆپنهایمەر

خەڵاتی باشترین ئەکتەری لاوەکی، درا بە رۆبێرت داونی لەپای رۆڵگێرانی لە فیلمی ئۆپنهایمەر

خەڵاتی باشترین داڕشتنی موزیکی رەسەن درا بە لودویگ گۆرانسن لە فیلمی ئۆپنهایمەر

خەڵاتی باشترین گۆرانی فیلم درا بە بێڵی ئایڵیش لە فیلمی باڕبی

خەڵاتی زۆرترین قازانجی دارایی فیلم و زۆرترین بینەر درا بە فیلمی باڕبی

خەڵاتی باشترین فیلمی موزیکی یان کۆمیدی درا بە فیلمی Poor Things

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن درا بە لیلی گلادستۆن لە فیلمی Killers of the Flower Moon

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە فیلمی موزیکی یان کۆمیدی درا بە ئێما ستۆن لە فیلمی Poor Things

خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فیلمی موزیکی یان کۆمیدی درا بە پاوڵ جێماتی لە فیلمی The Holdovers

خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەری ژن درا بە دیڤاین جۆی راندۆڵف لە فیلمی The Holdovers

خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلم درا بە جەستن تریت و ئارسەر هارای لە فیلمی Anatomy of a Fall

خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن درا بە فیلمی The Boy and the Heron

خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی (زمانی ئینگلیزی نەبێت) درا بە فیلمی Anatomy of a Fall

خەڵاتی باشترین دراما درا بە Succession

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە دراما درا بە سارا سنۆک لە درامای Succession

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە دراما درا بە کایرن کۆڵکن لە درامای Succession

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار کەمێک دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share