سعودیە بەكارهێنانی ناوی “الله” لەسەر كەلوپەل قەدەغە دەكات

سعودیە هۆشداری دەدات لەوەی، ناوی خودا “الله” بخرێتە سەر جانتا و ئەو كەلوپەلانەی كە نمایش دەكرێن لە بازاڕ و دووكانەكان.

ئەنجومەنی ژوورەكانی سعودیە ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، سەرجەم دووكان و بازاڕەكانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی، “نابێت چیتر كیس و جانتا و كەلوپەلەكان ناوی ‘الله’یان بخرێتەسەر”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، وەزارەتی بازرگانیی سعودیە ژمارەیەك سكاڵای لەسەر ئەوە پێگەیشتووە كە ئەو كارە سوكایەتیی ئاینییە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمدواییانە چەند جۆرێك لە جانتا و بەرهەمی دیكە كە كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت لە سعودیە، ناوی خودایان خرابووە سەر.

بابەتی پێشتر

فیلمێک لەبارەی کۆڵبەرانی کوردەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی هۆڵەندا نمایشکرا

بابەتی دواتر

"کازمی دانی بەوەدەناوە کە زوڵم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share