بایدن: ویلایەتە یەكگرتووەكان پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا دووپاتیدەكاتەوە وڵاتەكەی پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیل و بەڵێنی پاڵپشتیكردنی سیستمی بەرگریی مووشەكیشی پێدا.

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پاش گەیشتنی بە ئیسرائیل لە میانەی سەردانێكدا بۆ ناوچەكە جەختی لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەكانی ئەمریكا ئیسرائیل كردەوە.

بایدن لە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن لە نزیك تەلئەبیب وتی، “پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر بەهێز و قوڵە بەراورد بە پێشتر” ئەوەشی وت، پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر پەرەپێدەدەین و كار لەسەر پەرەپێدانی تێكەڵكێشكردنی ئیسرائیل بە ناوچەكە دەكەن.

لە پێشوازی سەرۆكی ئەمریكادا ئیسحاق هێرتسۆگ سەرۆكی ئیسرائیل وتی، سەردانەكەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕەنگدانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانە و ئاماژەی بەوەشكرد كە بایدن “بەردەوام پاڵپشتی ئیسرائیل بووە”.

لای خۆیەوە یائیر لابید سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەلئەبیب و واشنتن تاوتوێی سەرلەنوێ بونیادنانی “هاوپەیمانییەكی جیهانیی بەهێز” دژ بە ئێران دەكەن.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكەی بایدن لە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن نیشتەوە، لە دەستپێكی ئەو سەردانەیدا بۆ ناوچەكە كە بڕیارە چوار ڕۆژ بخایەنێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بوونی پاشەڕۆی مرۆڤ لە ئاوەکانیاندا پێنج مەلەوانگە داخران

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. لە بەغداد شەڕەتەقەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share