هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو تۆمارنەكرا
بۆ جەژن 110 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

بۆ جەژنی ئەمساڵ، زیاتر لە 110 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی كردووە، ژمارەكە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیاترە، هیچ ڕووداوێكی نەخوازراویش تۆمارنەكراوە.

ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژ پێش جەژنی قوربان و چوار ڕۆژەكەی جەژندا 110 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی كردووە بۆ بەسەربردنی ڕۆژانی جەژن و سەردانیكردنی شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگاكە.

وتەبێژەكەی گەشتوگوزاری سلێمانی دووپاتیكردەوە، ژمارەی گەشتیاران لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتر بووە، بەو پێیەی لە ساڵی ڕابردوودا بە دوو ڕۆژی پێش جەژنی قوربان و چوار ڕۆژی جەژنەكە و چوار ڕۆژی پشووی دوای جەژنیش، 85 هەزار گەشتیار هاتبوونە سلێمانی.

بۆیە پێشبینیی كرد ژمارەی گەشتیارانی سلێمانی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا كە پشوون، زیاتر بەرزببێتەوە.

سەرەڕای زۆریی ژمارەی گەشتیارانی سلێمانی، بەڵام لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو تۆمارنەكرا، لە شەڕ و تەقەكردن و كوشتن و برینداربوون.

بابەتی پێشتر

دەردراوە گازییەکان.. زیانی چەندین تریلیۆن دۆلار و هەڕەشە بۆ سەر ئابوریی جیهان

بابەتی دواتر

ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی 10 کەسی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە پەڕیونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

بەدەل بەرواری ئازادكرا

مامۆستا بەدەل بەرواری یەكێك لە چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینان ئازادكرا و كەمێكی دیكە دەگاتەوە دهۆك و پارێزەری چالاكوانان دەڵێت،…
Total
0
Share