دەردراوە گازییەکان.. زیانی چەندین تریلیۆن دۆلار و هەڕەشە بۆ سەر ئابوریی جیهان

توێژینەوە تازەکان دەریدەخەن ئەمریکا و چین دوو وڵاتن کە زۆرترین دەردراوی گازە ژەهراوییەکانیان هەیە لە جیهاندا، هەریەکە لەو دوو وڵاتە بەرپرسیارن لە زیانگەیاندن بە ئابوریی جیهان بەبڕی 1.8 تریلیۆن دۆلار لە ساڵی 1990 تاوەکو 2014.

بەپێی توێژینەوەیەک کە زانکۆی دارتموس ئەنجامیداوە، پێنج یەکەم وڵاتی جیهان کە زۆرترین دەردراوی گازە ژەهراوییەکانیان هەبووە، زیانی زیاتر لە 6 تریلیۆن دۆلاریان بە ئابوریی جیهان گەیاندووە، ئەو ژمارەیە لە ساڵی 1990 بۆ ساڵی 2014یە.

کریستۆڤەر کالاهان، سەرپەرشتیاری تویژینەوەکە دەڵێت، بەهۆی ئەو گازە دەردراوانەی لە خاکی ئەمریکاوە دەرچوون زیانی34 ملیار دۆلار بە ئابوریی فلیپین گەیشتووە لە ماوەی 1990 تاوەکو 2014.

توێژەران دەڵێن، گازە دەردراوەکانی ئەمریکا لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانی بە تێکڕای 0.054 پلەی سەدی.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر گۆرانکارییەکان کەمیش بن بەڵام وڵاتێکی وەک ئەندەنوسیا وڵاتێکی هێڵی کەمەرەییە بۆیە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیانی زۆر گەورەی بە ئابورییەکەی گەیاندووە، بەرزبوونەوەی هەر یەک پلەی سەدی لە پلەی گەرمای ئەو وڵاتە زیانی 1.6 پۆینتی سەدی زیان بە ئابورییەکەی دەگەیەنێت.

کالاهان باسی لەوەکردووە، “بۆیەکەمجار گەیشتینە ئەوەی بە بەڵگە و ئاماری دروست بزانین زیانە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتانەی هۆکاری سەرەکیی دەردراوە ژەهراوییەکان چەندە لەسەر ئەو وڵاتانەی دیکە کە کاریگەرییەکەیان بەردەکەوێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: بە جێبەجێ كردنی چەند پڕۆژەیەك بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات

بابەتی دواتر

هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو تۆمارنەكرا <br> بۆ جەژن 110 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەر لە کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی گەورە بەرهەمهێنەرانی ‏نەوت بۆ ڕێکخستنی سیاسەتی خستنەڕووی نەوت، بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی…
Total
0
Share