ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و حەوت پەرلەمانتار دەستلەکاردەکێشنەوە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار بدرێت لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات.

کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر دەکرێت، دواتر ده‌نگ له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەدرێت، دواتریش دەنگ لەسەر بەئەندامبوونی پەرلەمانتارە نوێیەکان لە لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەی پەرلەمان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە و پێشنیازە بڕیاری تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید دەکرێت.

بابەتی پێشتر

کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چارەسەر دەکرێت

بابەتی دواتر

تەکنیکە ترسناکەکە داهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share