بانكی ڕەشید قەرز دەدات بە فەرمانبەرانی گرێبەست

بانكی ڕەشید ڕایگەیاند، قەرزێكی نوێ دەدەنە فەرمانبەرانی گرێبەست بەبێ بوونی كەفیل و دەتوانن لەماوەی پێنج ساڵدا قەرزەكە بدەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بانكی ڕەشید، بڕیاریانداوە بە پێدانی پێنج ملیۆن دینار وەكو قەرز بە فەرمانبەرانی گرێبەست.

ئاماژەی بەوەشكردووە، قەرزەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و پێویستی بە بوونی كەفیل نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بانكی ڕەشید، ڕێژەی سوودی قەرزەكە تەنها 5% دەبێت.

قەرزەكەی بانكی ڕەشید هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو بانكە ماوەی چەند ساڵێكە لقی لە هەرێمی كوردستان نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ خاوەنکارەکان: نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە 75% کەمتر بێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە پرۆژەکاندا 75% کەمتربێت”. وەزارەتی کار و کاروباری…
Total
0
Share