دادگای كەرخ سكاڵایەكی دژ بە یەكێتی ڕەتكردەوە

دادگای كەرخ سكاڵایەكی دژ بە یەكێتی ڕەتكردەوە و سەرچاوەیەكی فەرمیش دەڵێت، بڕیاری دادگاكە لە 12ی حوزەیرانەوە دەرچووە و لەبەر ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان نەمانویست بڵاویبكەینەوە.

سەرچاوەیەکی فەرمی بە ڕاگەیاندنە ڕەسمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕاگەیاند، دادگای کەرخ لە بەرواری 12ی حوزەیرانەوە سکاڵای پارێزەر و وەكیلی لاھور جەنگی بورھان-ی ڕەتکردۆتەوە.

وتیشی، “ئێمە لەبەر ڕێزگرتن لە ڕێکكارە ئیداری و یاساییەکان پێمان باش نەبوو ھیچی لەبارەوە بڵاوبکەینەوە، بەڵام بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەکەینەوە”.

سەرچاوەكە ئەوەشی دووپاتكردەوە، “ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی لەم ڕۆژانەی پشووی جەژندا بڵاوکراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە”.

بابەتی پێشتر

لە عێراقەوە سایتێكی ئیسرائیلی هاككرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: نیوەی ئەو پشکنینانەی بۆ کۆرۆنا دەیکەین پۆزەتیڤن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێم پیشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share