تەندروستیی سلێمانی: نیوەی ئەو پشکنینانەی بۆ کۆرۆنا دەیکەین پۆزەتیڤن

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نیوەی ئەو پشکنینانەی بۆ کۆرۆنا کردوویانە پۆزەتیڤ بوون، ڕێژەی نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکان هەریەکە 50% بووە.

لە ئامارێکدا کە سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە دەریدەخات، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا پشکنینیان بۆ 385 کەس کردووە، لەو ژمارەیە 192 کەسیان ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ بووە.

بەپێی ئامارەکە، 193 لەو پشکنینانەی کراون نێگەتیڤ بوون.

دوایین ئاماری بڵاوکراوەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 348 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەنابەرانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوە و داوای وەڵام لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

بۆ پشتگیریكردن لەو گەنجەی خۆی سوتاند و دووپاتكردنەوەی داواكارییەكان، پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر…
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
Total
0
Share