سەعدی ئەحمەد پیرە: دوای جەژن یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی و پارتی رایگەیاند، “دوای پشووی جەژن دەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی جەژنی رەمەزان وەفدی یەکێتی و پارتی دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی رەمەزان کاتەکەی دیاریدەکرێت و کۆبوونەوەکە لەنێوان وەفدی هەردوولا ئەنجامدەدرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کۆبوونەوانەی لەماوەکانی رابردوودا لە نێوان وەفدی هەردوو حزب ئەنجامدرابوون، توانیویانە بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕێگە بدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری…
Total
0
Share