گەرمیان.. زیاتر لە 170 هەزار دۆلاری كۆمپانیایەك دزرا

زیاتر لە 170 هەزار دۆلار لە كۆمپانیایەكی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە گەرمیان دزرا و پێنج كەس بەمەبەستی لێكۆڵینەوە دەستگیركراون.

پەیامنێرمان لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای كەلار بڕی 138500 دۆلار (سیانزە دەفتەر و 85 وەرەقە) و 50 ملیۆن دینار لە بینای كۆمپانیای پڕۆژەی نیشتەجێبوونی نۆژین سیتی دزراوە.

وتیشی، “كۆی پارەكە لە ناو قاسەی كۆمپانیاكە دەرهێنراوە”.

لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانی گەرمیانیشەوە بڵاویكردەوە، پێنج كەس بەمەبەستی لێكۆڵینەوە دەستگیركراون و، هێزەكانی پۆلیسیش لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق: بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم، ئەوەش نیگەرانیی لەلای كونسوڵی وڵاتان…
Total
0
Share