چێڵسی گڵۆپی سه‌وزی بۆ کیپا داگیرساندووه‌

کیپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی

گۆڵپارێزی ئیسپانی یانه‌ی چێڵسی، کیپا ئاریزابالاگا نزیکبووه‌ته‌وه‌ له‌ ماڵئاواییکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یه‌کێک له‌ یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا.

تۆڕی سکای سپۆرتی به‌ریتانی ئاشکرایکردووه‌، به‌ڕێوبه‌رانی بلوزی له‌نده‌ن گڵۆپی سه‌وزیان بۆ کیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی ئیسپانی داگیرساندووه‌، تاوه‌کو له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ بکات.

به‌پێی زانیارییه‌کانی سکای، گۆڵپارێزه‌که‌ هه‌وڵده‌دات به‌ شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یه‌کێک له‌ یانه‌ ناوداره‌کانی لالیگاوه‌ بکات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی چانسی یاریکردنی زیاتر و به‌شداریکردن به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاوه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ئه‌وروپیه‌کان.

کیپای ته‌مه‌ن 26 ساڵ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباوی ئیسپانیه‌وه‌ به‌بڕی 70 ملیۆن یورۆ په‌یوه‌ندی به‌ چێڵسیه‌وه‌ کرد، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی و کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ران نرخه‌که‌ی بۆ 18 ملیۆن دابه‌زیوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ کڕیاره‌کان ئاماده‌نین ئه‌و بڕه‌ی پێبده‌ن.

کیپا له‌ 2018وه‌ تاوه‌کو ئێستا 98 یاری بۆ بلوزی له‌نده‌ن کردووه‌، 115 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌ و ته‌نها له‌ 33 یارییدا گۆڵه‌که‌ی به‌ خاوێنی هێشتووه‌ته‌وه‌، کۆی گشتی به‌شداریکردنی هه‌شت هه‌زار و 910 خوله‌ک بووه‌ و له‌ ئێستادا ئیدوارد مێندی فه‌ره‌نسی پێگه‌ی گۆڵپارێزی سه‌ره‌کی لێوه‌رگرتووه‌.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

هەرێم بەبێ 320 ملیارەكەی بەغداد چۆن موچە دابەش دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی ئەنچیلۆتی توڕە بوو؟

یارییەکەى ئۆساسۆنا یەکێک بوو لەو یارییە کەمانەى کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تیایدا توڕە بوو سەرەتا بەرامبەر هاندەر…
Total
0
Share