مانچستەر یونایتد ڕەحم بە برونۆ ناکات

ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتد، برونۆ فێرناندێز ماوەی دوو وەرزە بەردەوام یاری پێدەکرێت و دەرفەتی حەوانەوەی پێنەدراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، ساڵی 2021 برونۆ لەلایەن “فیف پرۆ” وەک یەکێک لە ماندووترین یاریزانانی بواری تۆپی پێ دەستنیشان کراوە، لە مێرکاتۆی زستانی 2020 تاوەکوو هاوینی 2021 وەک یەکێک لە باشترینەکان مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و لە 84 یارییدا بەشداربووە.

کۆی گشتی یاریکردنی ئەستێرەکەی پۆرتوگال تەنها وەرزی ڕابردوو پێنج هەزار و 455 خولەک بووە، لەم وەرزەشدا (2021/2022) تاوەکوو ئێستا 51 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، واتە کۆی گشتی یاریکردنی لە 2020وە تاوەکوو ئێستا 134 یاری بووە.

وەرزی ڕابردوو برونۆ 28 گۆڵی تۆمار کردووە، بەڵام لەم وەرزەدا نۆ گۆڵی هەیە و چەندین هەلی لەدەست داوە، شارەزایان پێیان وایە ماندووە و ماسولکەکانی جەستەی لە مەترسی تووشبوونن بە پێکانی درێژخایەن.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی 218 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی جۆرێکی خورما قەدەغە دەکات و بەهۆیەوە بەشێکی عەلوەکەی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share