بەیل بەڵێنی بە ئەنچلۆتی و خێزانەکەی داوە

ئەستێرەی وێڵز و یانەی ڕیاڵ مەدرید، گاریس بەیل لە وەرزی نوێدا هەوڵدەدات سەرجەم گومانەکان بڕەوێنێتەوە و بە پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە ڕەخنەگرانی دەمکوت بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانییەوە بڵاوکراونەتەوە، گاریس بەیل چەند جارێک لەگەڵ کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری نوێی یانەی شاهانە کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

لە کۆبوونەوەکاندا بەیل خۆشحاڵی دەربڕیوە بە ڕۆیشتنی زینەدین زێدان و گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی، چونکە لە ڕابردوودا و لەژێر چاودێری ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە باشترین وەرزەکانی تێپەڕاندووە.

شەمەندۆفێرەکەی وێڵز دووبارە بەڵێنی بە ئەنچلۆتی داوە، ئەوپەڕی تواناکانی بەگەڕبخات و هەوڵی پوچەڵکردنەوەی ئەو گومانانە بدات کە چەندین ساڵە لەبارەی توانا هونەرییەکانییەوە دروستبووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەیل هەمان بەڵێنی بە خێزانەکەی داوە، لەبەرئەوەیە بەهێزەوە دەستی بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان کردووە، بەهیوایە “کارلیتۆ” پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەکانیدا پێببەخشێت.

بەیل بەدرێسی ڕیاڵەوە 250 یاری ئەنجامداوە، 104 گۆڵ و 68 ئەسیستی تۆمارکردووە، بەهێزترین وەرزی لە 2014-2015 لەسەردەمی یەکەمی ئەنچلۆتیدا تێپەڕاندووە بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ و 12 ئەسیست.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی مەرج و ڕێنماییەکانی پاراستنی شوێنە کلتورییەکانی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ سەڵاح نوێدەکاتەوە و شەش یاریزان دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخی قەتەر تەنها مێسی دەهێڵێتەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان نوێکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکات، لە بەرامبەردا چەندین یاریزانی ئەرجەنتینی ئامادەییان دەربڕیوە ڕوو لە…
Total
0
Share