چێڵسی لە شەش جەمسەرەوە چووەتە ناو بازاڕی گواستنەوەکان

ئیدارەی نوێی یانەی چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانان و فرۆشتنی هەندێکی دیکەیان دەست پێکردووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی بەریتانیا، یەکێک لەو یاریزانانەی ئیدارەی تۆد بۆیلی بیر لە فرۆشتنیان دەکاتەوە، حەکیم زەیاشی مەغریبی-یە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

لە بەرامبەردا تۆماس توخێلی ڕاهێنەری “بلوزی لەندەن” پەیوەندی بە ڕەحیم ستێرلینگەوە کردووە، هەروەها لەگەڵ ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری یوڤانتۆس و جول کوندی بەرگریکاری ئیشبیلیە، دیکلاین ڕایسی ناوەندکاری ئەستۆن ڤێلا، ئانتۆنی هێرشبەری ئەیاکس ئەمستەردام دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، ماتیاس دی لێخت یەکێکە لە داواکراوانی توخێل، یانەی چێڵسی ئامادەیە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر بە تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری ئەڵمانی گرێبەستەکەی واژۆ بکەن.

بابەتی پێشتر

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

بابەتی دواتر

توركیا سعودییەكان لە كوشتنی خاشقچی بێبەری دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share