ڤیێری و کاسانۆ یانەی داهاتووی هالاند ئاشکرادەکەن

دوو ئەستێرەی دێرینی ئیتاڵیا، کریستیان ڤیێری و ئەنتۆنیۆ کاسانۆ، ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی بە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشنەوە دەبەستنەوە.

هالاند لە ڕیزەکانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاریدەکات، لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراوە لەنموونەی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن، بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد.

لە میانی بەشداریکردنیان لە پڕۆگرامێکی تۆڕی “بۆبۆ تی ڤی”، کریستیان ڤیێری ڕایگەیاندووە، “نازانم ئەو زانیارییەی پێمگەیشتووە دروستە یان نا، 100% ئێرلینگ هالاند پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات”.

لە بەرامبەردا کاسانۆ بۆچوونێکی جیاوازی هەبووە و وتویەتی، “یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هالاند سەرکەوتوونابێت، چونکە بایرن میونشن بەهێزەوە هاتووەتە ناو هاوکێشەکە و وەک جێگرەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی دابینیدەکەن”.

زۆرینەی سەرچاوەکان پێیانوایە، 2021-2022 کۆتا وەرزی هالاندە لە بوروسیا دۆرتمۆند و هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگی به‌ دۆڕاندنه‌وه‌ تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا دۆڕاندنی تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share