مەترسییەكی توركیا ڕاگەیەندرا.. دەیەوێت ویلایەتی موسڵ زیندووبكاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سنووری پارێزگای نەینەواوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بەرپرسانی توركیا چەند جارێك بە فەرمی و نا فەرمی ڕایانگەیاندووە سنووری توركیا ئەم سنوورەی ئێستای نییە و دەیانەوێت ویلایەتی موسڵ زیندووبكەنەوە، ئەوەش مەترسییە بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەرپرسانی توركیا چاویان لەسەر پارێزگای نەینەوایە و دەیانەوێت ویلایەتی موسڵ زیندووبكەنەوە و ئەو ناوچانە بە مافی خۆیانی دەزانن و ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر بەشێكی زۆری خاكی هەرێمی كوردستان، لە هەمانكاتدا توركیا سەربازگەیەكی لە سنووری چیای باشیك هەیە كە ژمارەیەكی زۆر سەرباز و چەكی سوپاكەی لەو سەربازگەیە جێگیركردووە كە 12 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری موسڵەوە دوورە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو قەیرانانەی بەرۆكی عێراقی گرتووە وایكردووە توركیا دۆخەكە بقۆزێتەوە، ئەگەر نا سوپای توركیا لە خاكی عێراق و هەرێمی كوردستاندا چی دەكات؟

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: مانگانە زیاتر لە 23 ملیار دینار بۆ كەرتی تەندروستی تەرخانكراوە

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات

بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی بگاتە…
Total
0
Share