پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ كۆچی دوایی كرد

پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ

پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ، نووسەر و مامۆستای زانكۆ، كۆچی دوایی كرد، ‏ماوەیەك لەمەوپێش جەڵتەی مێشك لێیدابوو.‏

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆچی دوایی پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ لە نەخۆشخانەی ‏ئەنوەر شێخە لە سلێمانی ڕاگەیەنرا، دوای ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر جەڵتەی مێشك ‏لێیدابوو و كاریگەریی لەسەر تەندروستیی هەبوو.‏

بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەكەی بگەڕێندرێتەوە بۆ سەنگاو و لەوێ بەخاكبسپێردرێت.‏

د. مارف عومەر گول یەکەمین ئەکادیمیستی کوردە، بە گۆشەنیگایەکی ئەکادیمییەوە، ‏توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی کورد نووسیووە و لەو بوارەشدا خاوەنی ‏چەندین توێژینەوە و کتێبی دانسقەیە. ‏

ماوەیەک ڕاگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی بووە، هەروەها لێپرسراوی لیژنەی ‏بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانستی بووە لە کۆلیژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی کەرکوک. ‏

سەرپەرشتیی دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرای كردووە لە زانکۆکانی هەرێمی كوردستان.‏

د. مارف خاوەنی چەندین شیعر و شیعری لیریک و گۆرانییە، زۆرێك لە شیعرەكانی ‏لەلایەن هونەرمەندانی گۆرانیبێژەوە كراونەتە گۆرانی.‏

مارف عومەر گوڵ، ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی ناوچەی سەنگاوی قەزای ‏چەمچەماڵ لەدایکبووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
زیاتر ببینە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی…
Total
0
Share