ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕوونكردنەوەیەك لەسەر گرتە ڤیدیۆییەك بڵاودەكاتەوە كە ناڕەزایەتی بەشێك لە حاجیانی هەرێمی كوردستانە لەبارەی پێدانی خواردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە چەند خاڵێك ڕوونكردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆییەكە بڵاودەكاتەوە كە بریتین لە:-

یەكەم/بەپێی ڕێنمایی دەستەی حەجی عێراق ئەركی دابینكردنی خواردن لە (عەرەفە و مینا) لە ئەستۆی دەستەی حەجی عێراقیدایە ئەویش بەپێی ئەو ڕێژە پارەیەی كە دەدرێتە دەستەكە بۆ ھەر حاجیيەك بڕی 3400 دۆلارە كە دەبووایە خواردنی مینا و عەرەفە لەو بڕە پارە دابینكرایە.

دووەم/ ھیچ حاجییەك چوار ڕۆژ لە ناوچەی مینا نامێنێتەوە، بەڵكو تەنها دوو ڕۆژ حاجییان لەمینا دەمێنێننەوە.

سێیەم/ بەداخەوە بەكاتێكی درەنگ دەستەی حەجی عێراق پەیامیان ناردووە كە ئامادەكارییان نەكردووە خواردنیان بۆ حاجییان ئامادەنەكردووە و ئەمەش بۆ كەمتەرخەمی ئەوان دەگەڕێتەوە.

چوارەم/ لەساتی گەیشتی ئەم كەمتەرخەمییەی دەستەی حەجی عێراق بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە لە ماوەیەكی زۆر زوو چارەسەری دۆخەكەی كرد و لەسەر ئەركی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی /بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە خواردنی پێویستی گەیاندە ھەموو حاجیانی كوردستان لە ناوچەی مینا.

بابەتی پێشتر

مەترسییەكی توركیا ڕاگەیەندرا.. دەیەوێت ویلایەتی موسڵ زیندووبكاتەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: زۆرێك لە خاڵەكانی كارنامەكەی حكومەت جێبەجێنەكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share