سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات

بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە واشنتن”.

ئاشکراشیانکرد، “ئامانج لە سەردانەکە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵاتە”.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر شاندێکی دیکەی عێراق سەردانی ئەمریکایان کرد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی دڵنیاکەرەوە و ئاشکرایان نەبوو.

 

بابەتی پێشتر

دوو زەبەلاحەکەی بۆکسێن ڕووبەڕوودەبنەوە

بابەتی دواتر

لایەنە سیاسییەكان لەبارەی هەڵبژاردنەوە چەندین بڕیاریان دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share