به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ر کان دووپاتیده‌کاته‌وه، یانه‌که‌یان ده‌ستبه‌رداری جیروم بواتینگ نابێت.
بۆندی به‌رگریکاری ناوداری بایرن میونشن، جیروم بواتینگی له هاوینی 2021 کۆتاییدێت و تاوه‌کو ئه‌م ساته جه‌مسه‌ره‌کان له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنیان نه‌کردووه.
ئۆلیڤه‌ر کان له‌م باره‌یه‌وه به تۆڕی سکای سپۆرتی ڕاگه‌یاندووه، ” بایرن میونشن له‌گه‌ڵ بواتینگ له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه، هیچ پێویست به دڵه‌ڕاوکێ ناکات”.
ئه‌فسانه‌ی گۆڵپارێزانی باڤاری ده‌ڵێت، :” که‌ی کاتی هات له‌گه‌ڵیدا ده‌ست به گفتوگۆکردن ده‌که‌ین، ده‌گه‌ینه ڕێککه‌وتنێک به دڵی هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کان بێت”.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن میدیاکانی به‌ریتانیاوه ده‌نگۆیه‌ک بڵاوکرایه‌وه، که یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و یونایتد خواستیان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بواتینگ نیشانداوه، دۆخی به‌رگریکاره‌که‌یان به هاوشێوه‌ی داڤید ئالابای نه‌مسایی شوبهاندووه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌که ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌یه‌وه ناکات و نزیکبووه‌ته‌وه له ماڵئاوایی‌کردن، به‌ڵام لێدوانه‌کانی کان هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
جیروم بواتینگ له ساڵی 2011وه درێسی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی پۆشیوه، 525 یاری بۆ یانه باڤارییه‌که‌ی ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌ڕای له پێگه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری یاریده‌کات 15 گۆڵی تۆمارکردووه و 33 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕه‌خساندووه.