پێنج هێرشبەری ناودار لەم وەرزەدا تووشی نەزۆکی بوون

چەندین هێرشبەری ناوداری بواری تۆپی پێ لەم وەرزەدا بەهۆی ماندوبوونەوە دووچاری پێکان بوون، هەندێکی دیکەیان بەهەمان هۆکار نەیانتوانیوە ئاستێکی گونجاو پێشکەشبکەن.

لەم وەرزەدا (2021-2022) پێنج یاریزانی ناودار نەیانتوانیوە ئاستی ئاسایی خۆیان بەکاربخەن، تەنانەت نەیانتوانیوە لەڕێزبەندیی گۆڵکارانی خولە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان جێگەی خۆیان بکەنەوە.

هاری کەین، ئەستێرەی ئینگلیزیی یانەی تۆتنهام وەرزی ڕابردوو 23 گۆڵی لە خولی نایابی ئینگلتەرا تۆمارکرد، 14 گۆڵی ڕەخساند لەکۆی 35 یاری، بەڵام لەم وەرزەدا لەکۆی 13 یاری تەنها گۆڵێک و ئەسیستێکی تۆمارکردووە.

لیۆ مێسی، ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین هەمیشە لە لوتکەی ڕیزبەندیی گۆڵکارانی خولی ناوخۆی ئیسپانیا و خولە ئەوروپییەکاندا بووە، بەڵام لەم وەرزەدا تەنها لە خولی فەرەنسا گۆڵێکی لە نۆ یارییدا تۆمارکردووە، لە چوار یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانیش سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

ڕۆمیلو لوکاکو، زەبەلاحەکەی بەلجیکا وەرزی ڕابردوو بەدرێسی ئینتەر میلانەوە لە 44 یارییدا، 30 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکرد، بەڵام لەم وەرزەدا لە چوار یاریی سەرەتای وەرز چوار گۆڵی تۆمارکرد، لەدوای ئەوە هیچ گۆڵێکی دیکەی تۆمارنەکرد.

نێیمار، وەرزی ڕابردوو لە 31 یارییدا 17 گۆڵ و 11 ئەسیستی تۆمارکردووە، لەم وەرزەدا لە کۆی 14 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، ئەستێرە گابۆنی-یە تەمەن 32 ساڵەکە، لە کۆی 15 یاریی ئەم وەرزە تەنها چوار گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڤاکسینی وەرگرتووە؟ دیۆکۆڤیچ بەشداری ئوسترالیای کراوە دەکات

بابەتی دواتر

ڕۆژانی پشوو دەكاتە دوو ڕۆژ و نیو.. ئیمارات سیستمێكی نوێی كاری هەفتانە پەیڕەودەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share