ڕۆناڵدۆ بەبێ چامپیۆنزلیگ لە یوڤانتۆس یاریناکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەبێ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ لە یانەی یوڤانتۆس یاریناکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادەنییە بەبێ بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بۆ یانەی یوڤانتۆس بکات.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس و یانە ئیتاڵیەکە بەگشتی توڕەیە و بڕیاریداوە لە حاڵەتی شکستهێنان لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان ڕاستەوخۆ ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

لە ئێستادا یانەکانی یوڤانتۆس و میلان و ئاتالانتا و ناپۆلی کێبڕکێی پێگەکانی یەکەم تاوەکو چوارەمی خولی ئیتاڵیا دەکەن، ئینتەرمیلان لوتکەی گرتووە و میلان لە پلەی دووەمدایە و یوڤانتۆس کەوتووەتە پلەی سێیەمەوە، لە ئەگەری دۆڕاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی وەرزدا یانەکانی دیکە کە لە ڕووی خاڵەوە نزیکن ئەگەر هەیە یوڤانتۆس لە ڕیزبەندی چوارینە دەربکەن.

ڕۆژنامەی “لا ڕیپوبلیکا”ی ئیتاڵی لەبارەی هەمان باباتەوە نوسیویەتی، ” وەک ئاشکرایە میدیاکاران کریستیانۆ بە یانەکانی پێشوویەوە، ڕیاڵ و مان یونایتد دەبەستنەوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە و یانەکانی پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن دوو بژاردەی دوور نین”.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا کۆتا گەوهەری بەرازیلی دەگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی

بابەتی دواتر

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share