جەیک پاڵ شەڕەکەی لە مایک تایسن بردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە یارییەکی بۆکسێندا کە بە یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی مێژووی هونەرە جەنگییەکە تەماشادەکرا، مایک تایسن رووبەڕووی جەیک پاڵ بووەوە.

مایک تایسنی ئەفسانەی یاری بۆکسێن نەیتوانی بەسەر جەیک پاڵدا سەربکەوێت و شەڕەکەی لێ بەرێتەوە، سەرەڕای جیاوازی زۆری تەمەنیان کە زیاترە لە 31 ساڵ لەگەڵیدا جەنگا، بەڵام نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات.

مایک ئێستا تەمەنی 58 ساڵە، نزیکەی 19 ساڵە لە یارییەکان دوورکەوتووەتەوە، بەڵام رووبەڕووبوونەوەکەی جەیک پاڵی قبوڵکرد ئەنجامی یارییەکەش بە جیاوازی چوار خاڵ کۆتایی هات لە بەرژەوەندی جەیک پاڵدا.

جەیک یوتوبەرە و ئەکتەرە و یاریزانی بۆکسینگە، یەکێکە لە ناوە دیارەکانی هونەرە جەنگییەکە لە سەردەمی ئەمڕۆدا و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا زیاتر بگەشێتەوە وەک یاریزانێکی پیشەگەری جیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان پله‌ی یه‌که‌می گرته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕیاڵ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share