بایك: پاراستنی پارتی گەورەترین هاوكاری میتە ئەگەر نا چۆن لە كەلار كۆمەڵكوژی دەكەن‏

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، گەورەترین هاوکاری میت پاراتی دیموكراتی كوردستان و بارزانییە و سیخوڕی بۆ دەکەن و شوێن و ماڵ و ئۆتۆمبێلی “هاوڕێکانمان دیاریی دەکەن و دەیدەن ‏بە میت تا كۆمەڵكوژیان بكەن”.‏

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە ‏میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی تورکیا هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر باکوور، باشور و ‏ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئاشکرا و دەیەوێت ڕیشەی کوردان لە بنەوە هەڵکەنێت.

دەشڵێت، “توانای دەوڵەتی تورکیا بەتەنها ئەوەندە نییە کە بتوانێت لە ‏کەلار هەڤاڵ فەرهاد و هاوڕێکانی شەهیدبکات، ئەگەر پارتی و پاراستن و ‏سیخوڕەکانیان، میتیان ئاگادار نەکردبێت، چونكە میت ناتوانێت بچێتە کەلار و کۆمەڵکوژییەکی ‏وەها ئەنجامبدات”.‏

بایك لەبارەی هاوکاریکردنی پارتی بە میت دەڵێت، “گەلی کورد ئەم ڕاستییە باش دەزانێت کە ‏پەدەکە و پاراستنی پەدەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەموو لایەک سیخوڕی بۆ ‏میت دەکەن و زانیاریی کۆدەکەنەوە، شوێن و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانمان بەتایبەتی ‏هاوڕێیانی بەرپرسیار دیاری دەکەن و ئەم زانیارییانە دەدەن بە میت و ئەوانیش لەم ڕێگەیەوە ‏ئەم هێرشانە دەکەن و کۆمەڵکوژیی ئەنجامدەدەن”.

هاوسەرۆكی كەجەكە پێشیوایە، ئەگەر پارتی هاوکاری میت نەکات ‏ناتوانن لە هیچ شوێنێکی باشوری کوردستان و کەلار یەک هەنگاویش هەڵگرن.‏

بایک پێشیوایە، “گەورەترین هاوکاری میت بارزانییە، هەموو کەس ئەمە دەزانێت، ‏ئەگەر بارزانی هاوکاریی میتی نەکردبا ئێستا دۆخی کورد زۆر باشتربوو لە ئێستا، چونکە ‏کورد توانای هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوونێکی بەهێزی هەبێت، پەدەکە و ‏بارزانی ڕێگرن لەبەردەم ئەمەدا، خزمەتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن”.‏

بابەتی پێشتر

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار: داواكارم هێزە ئەمنییەكان بەشێوازێكی جوان پێشوازی لە گەشتیاران بكەن

بابەتی دواتر

تاقە كوڕەكەی قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە كردنەوەی رێگایەك دوای نۆژەنكردنەوەی ئاگاداردەكاتەوە. بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی قیرتاوكردنەوەی رێگای…
Total
0
Share