یانەی چێڵسی دەستبەرداری هەردوو یاریزان ماركۆس ئەلۆنسۆ و ئیزبیلكویتا بۆ یانەی بەرشلۆنە بووە.
بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، كۆبونەوەكەی تۆد بۆیلی خاوەنی چێڵسی لەگەڵ سەرۆكی بەرشلۆنە لەسەر دەستبەرداربون بووە لەو دوو بەرگریكارە.
پێشبینی دەكرێت ئیزبیلكویتا بە 3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بكات و نرخی ئەلۆنسۆش بگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ.
یانەی چێڵسی داوایان لە ئیدارەی بەرشلۆنە كردووە ماوەیەك چاوەڕێ بكەن تا جێگرەوەكانیان دەدۆزنەوە.