بایرن لەگەڵ یاریزانێکی هۆڵەندی ڕێککەوتنی کردووە

بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن، سەبارەت بە گواستنەوەی ڕیان گراڤینبێرخ گرێبەستێکی سەرەتاییان لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا-دا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، یانە باڤارییەکە سەبارەت بە گواستنەوەی ڕیان گراڤینبێرخی یاریزانی هێڵی ناوەندی هۆڵەندا و یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، لەگەڵ خودی یاریزانەکە و مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی بە ڕێککەوتن گەیشتووە.

ئۆلیڤەر کان و هاوکارانی لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکەن لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردام ڕێککەوتن لەسەر نرخی یاریزانەکە بکەن، نرخی ڕاستەقینەشی بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت بە 35 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بایرن بۆ یەکەم جار گرێبەستێکی بە بڕی 25 ملیۆن یورۆ پێشکەشی ئەیاکس کردووە هاوشانی پاداشت و زیادەکان، بەڵام ئەو گرێبەستە ڕەت کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share