سێ یانە خواستیان لەسەر دۆنارومایە و یوڤی نزیکترینە

سێ یانەی گەورەی ئەوروپا خواستیان لەسەر گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی ئیتاڵیا و پێشووی یانەی ئەی سی میلانە، یانەی یوڤانتۆس یەکێکە لە داواکارەکان.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە ڤوجیچ چێزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندی لە پلانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێی یانەی یوڤانتۆسدا نییە، بەڵکو داوایکردووە گۆڵپارێزیكی کارامەتری بۆ دابین بکەن، داواکراویش جیانلویجی دۆنارومایە، کە لە ئێستادا پەیوەندی لەگەڵ ئەی سی میلان هەڵوەشاندووەتەوە و گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی دیکە بێبەرامبەرە.

بەپێی سەرچاوەکە، مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی دۆناروما لەگەڵ یانەکانی پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە بەهەمان شێوە لەسەرهێڵە، ئەو دوو یانەیەش لەهەوڵدان بۆ فرۆشتنی گۆڵپارێزەکانیان بە بۆندی گەورە، یاخود دابینکردنی جێگرەوەیەکی پێشوەخت بەر لەوەی ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن.

توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، دۆناروما بەهەریەکێک لە یانەکانی یوڤانتۆس، بەرشلۆنە، پاریس سان جێرمان قایلە، بەڵام نزیکترینیان لێیەوە یوڤییە، سەرەڕای ئەوەی هەنگاونان لە میلانەوە بۆ تۆرینۆ مەترسییەکی زۆری تێدایە و دەیکاتە دوژمنی سەدان هەزار هاندەری یانە لۆمپاردییەکە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان نیگەرانییەكانی بە كونسوڵی توركیا لە هەرێم دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 688 توشبوو چاكبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share