پەیامی مێسی پێش ئەوەى دەست بەیاریکردن بکاتەوە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە پشتگیریان کردووە و هیواى ساڵێکی باشیش بۆ هاوادارانی دەخوازێت.

مێسی لە پەیامێکدا پێش گەڕانەوەى بۆ یانەى پاریس سانجێرمان دەڵێت:

ساڵێک کۆتایی هات کە هەرگیز بیرم ناچێتەوە، خەونی بوون بە پاڵەوانی جیهان بوو بە ڕاستی، بەڵام ئەو ناسناوە گرنگی نەدەبوو گەر لەگەڵ خێزانێکی باشدا نەبومایە، هەروەها ئەو هاوڕێیانەى پشتگیریان کردوم، سوپاسی ئەو کەسانە ئەکەم کە هەرگیز نەیانهێشتووە بە کەوتوویی بمێنمەوە لە زەویدا.

سوپاسی ئێوەش ئەکەم و دڵخۆشم کە ئەم ساتە خۆشە لەگەڵ ئێوە بەسەر دەبەم، هیوادارم ئەمساڵ بۆ هەموو لایەک باش و خۆش بێت، باوەشێکی گەورە بۆ هەموتان.

بڕیارە سبەى دوو شەممە مێسی بگەڕێتەوە بۆ یانەى پاریس سانجێرمان و دەست بە ڕاهێنان کردن بکاتەوە.

ئامانجی مێسی دواى بردنەوەى مۆندیال، بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنز لیگە بۆ پاریس سانجێرمان.

ئیدارەى پاریس چاوەڕێی گەڕانەوەى مێسی دەکەن بۆ ئەوەى گرێبەستێکی دوو ساڵی پێشکەش بکەن.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە کڕینی یارییەکی منداڵان دەدرێت.. دەبێتە هۆی سەرئێشە و سکچوون

بابەتی دواتر

ئایا ڕۆناڵدۆ کۆتاییهات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share