پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی ڕاگەیاند و دەڵێت، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە لە ساڵی 2017دا ژنێكی كوشتووە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، به‌هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕی، تۆمەتبارێك لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو، ئەمڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی، ڕووبەڕووی هێزه‌كانیان بۆوه بەر لەوەی دەستگیربكرێت.
هۆگر عەزیز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتیشی، “دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه پێشتر له‌ساڵی 2017دا به تۆمه‌تی كوشتنی ژنێك له كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هەیە، ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا گیراوه”.
تۆمەتبار پاش تەواوبوونی سزا یاساییەكەی ڕادەستی دادگای پەیوەندیدار لە شاری كەركوك دەكرێت، تا ڕێڕه‌وی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی پێنج ساڵ پێشتر ئەنجامیداون بەجێبگەیەندرێت، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی پێدا.
ڕوونیشیكردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 30ی حوزەیران لەلایەن هێزەكانیانەوە 130 تۆمەتبار لەناو هەولێر دەستگیركراون كە تۆمەتباری داواكراوبوون و لە پارێزگاكانی دیكەوە ڕوویان لەو شارە كردووە.