لێپرسراوی بەشەناوخۆییەكانی كەمپی چوارچرای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “لەسەر ئەركی خۆم مووچەی بەشێكی مووچەخۆرانمان پێش جەژن دابەشكرد و بەهۆی ئەوەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا خرایە دوای جەژن”.
ڕەزا سەنگاوی لێپرسراوی بەشەناوخۆییەكانی كەمپی چوارچرای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاند، دەبوو 6ی ئەم مانگە خوێندنی باڵا مووچەی وەربگردایە و تاوەكو ئەمڕۆ زۆرێك لە ھاتوچۆی فەرمانبەرەكانمان بۆ مووچە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندین تازە دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان، بەبێ ئەوەی حكومەت لەوە تێبگات زۆرێك لەفەرمانبەران تەنها ئومێد و پلانیان لەسەر مووچەكە ھەڵچنیووە كەمەراسیمی جەژنی بەڕێبكەن لەگەڵ ماڵ و منداڵ و كەسوكاریان.
ڕاشیگەیاند، “لەسۆنگەی ھەستكردن بە بەرپرسیارێتی و ویژدانی مرۆڤانەم ئەمڕۆ وەك جەژنی پێشوو، لەسەر ئەركی بەندە ، ھەستاین بە پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانمان لە كارگوزار و باجی و پاسەوان و ئیشپێكەری موەلیدە و چاودێریی گرێبەست، بۆئەوەی ئەوانیش وەك پێویست جەژنەكەیان پیرۆز بكەن.