هاتوچۆی هەرێم خاوەنی ئۆتۆمبێلە تۆمار نەكراوەكان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە دەدات كە تۆمارنەكراون و لە پارێزگاكان خراونەتە لیژنەوە و گرفتیان هەبووە، جەختیشدەكاتەوە بڕیاردراوە تابلۆیان پێبدرێت، بەڵام بە مەرج و وردەكاریی زیاتر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرادەكات.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، نووسراومان بۆ بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ كردووە بەمەبەستی پێكهێنانی لیژنە و دەستبەكاربوونیان و بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلەكان دەدەن كە تابلۆیان پێنەدراوە و پێشتر بڕیاردرابوو لەلایەن لیژنەكانەوە یەكلابكرێنەوە.

ئاشكرایكرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕاوەن، ژێرئاوكەوتوون، سووتان و شانسی-یان بڕدراوەتەوە تۆمارناكرێن و تابلۆیان پێنادرێت و ئەگەر شانسییان بە سووكی زیانی بەركەوتبوو تۆماردەكرێن و سەرجەم ئەو كارانەش دەكەونە دوای پشووەكانی جەژنی قوربان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
Total
0
Share