کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتى، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورتخایەن و هەورە تریشقە هەیە، پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی سلێمانی: بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە سبەینێ سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵی ڕووداو تۆماردەکەین

چاکسازیی گەورانی سلێمانی  ڕایدەگەیەنێت، کەناڵی ڕووداو بەبێ گوێدانە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی هەواڵی چەواشەکارانە لەسەر چاکسازیی گەورانی سلێمانی بڵاودەکاتەوە و…
Total
0
Share