تەقە لە شینزۆ ئابێ سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن كرا و بەسەختی برینداركرا.
كشید قومیۆ، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ڕاگەیاند، تەقە لە ژینزۆ ئابێ، سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن كراوە و بەسەختی برینداربووە.
ڕاشیگەیاند، تیمە پزیشكییەكان چارەسەری بەپەلەی بۆ دەكەن و تاوەكو ئێستا نازانێت بۆچی ئابێ كراوەتە ئامانج و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.