نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 105 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرزبووەتەوە كە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 103.5 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پێشتر

نرخی قەیسی بۆ جەژن گرانە!!

بابەتی دواتر

تەقە لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن كرا و بەسەختی برینداركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share