سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەستلەكاردەكێشێتەوە

جاسیندا ئەردیرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا رایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوود دەست لە پۆستەكەی هەڵدەگرێت.

جاسیندا ئەردیرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا لە بەردەم ئەندامانی پارتی كرێكاران (پارتەكەیدا) وتی، “سەبارەت بە من كاتی هاتووە” وتیشی، “وزەی پێویستم نییە بۆ چوار ساڵی دیكە”.

وتیشی، لە مانگی شوباتی داهاتوودا دەست لە پۆستەكەی هەڵدەگرێت.

ئەردیرن كە ساڵی 2017 سەرۆكایەتیی حكومەتیی هاوپەیمانی گرتەئەستۆ بەر لەوەی حزبەكەی سەركەوتنێكی گەورە لەو هەڵبژاردنەدا بەدەستبهێنێت كە سێ ساڵ دواتر ئەنجامدرا، بەپێی راپرسییەكانی ئەمدواییە ئاستی جەماوەریی خۆی و پارتەكەی دابەزیووە.

بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتوو لەو وڵاتە لە 14ی تشرینی یەكەمی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

وێنەی ئەو گەنجەی ئەمشەو بە خاكەناز كوژرا

بابەتی دواتر

بەهۆی غازەوە تەقینەوەیەك روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share