بەشێك لە خانەنشینان دوای جەژن مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری خانەنشینیی سەربازی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زۆرینەی خانەنشینانی سەربازی لە سلێمانی مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرگرت، بەپێی زانیارییەكان لە هەولێر و سلێمانی بەشێكی خانەنشینانی سەربازی لە دوای جەژن مووچە وەردەگرن.

عەزیز عەلی فەتاح، بەرێوەبەری خانەنشینیی سەربازی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە پارەی پێویستمان لەبەردەستدا بووە بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ووتیشی، “تا پارە هەبوو مووچە دابەشكرا و تاوەكو كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لە زۆرینەی بانكەكان مووچە دابەشكراوە”.
ئاشكرایكرد، مووچەی خانەنشینی بە یەك ڕۆژ تەواو ناكرێت سبەینێ بانكەكان دەوامناكەن و ئەو كەسانەی ماون دوای جەژن مووچە وەردەگرن.

هاوكات پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، بەشێكی خانەنشینان ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە و بڕیارە سبەینێ مووچەیان پێبدرێت، بەڵام ناتوانرێت بە یەك ڕۆژ مووچەی سەرجەم خانەنشینان بدرێت بۆیە بەشێكی خانەنشینانی سەربازی مووچەكەیان دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسانەیە

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمەوە.. لەبارەی داهاتی نەوتەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share