کەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە شەودا زیاتر دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان، رێژەى دابارینەکە لە کاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەسەرجەم ناوچە جیا جیاکان هەندێکجار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکى سارد پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات، بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەرى قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران.

بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (1-3) پلە لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك برینداربوو

بابەتی دواتر

ئێران ئاژەڵی زیندوو هەناردەی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share