ئەمریکا: نیگەرانین لە پاشەکشەی ئازادیی رۆژنامەوانیی لە هەرێمی کوردستان

کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر، نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی رۆژنامەنووسان دەبنەوە و پاشەکشەی ئازادیی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووسی دەزگاکانی راگەیاندن کۆبووەوە بۆ ئاشنابوون بە کارە رۆژنامەوانیەکانیان و کاری لە پێشینەی ناوەندەکانیان و ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەڕووی میدیای گشتی و رۆژنامەنووسان دەبنەوە.

مارک سترۆ رایگەیاند، “بەردەوامین لە نیگەرانییەکانمان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان”.

وتیشی، پاشەکشەکان لە نموونەی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکییانە و پشکنینی نایاسایی ئامێری ئەلیکترۆنی و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای راگەیاندن و یاسای دەستکەوتنی زانیاریی لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەى بڵاوبوونەوەى تاى خوێنبەربوون دەدات

تەندروستیى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا تۆمارکردنى دوو حاڵەتى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانى یەکەم حاڵەت رادەگەیەنێت. وەزارەتى تەندروستیی…
Total
0
Share