بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازییکرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان تاوتوێکران و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت و خێراترکردنی هەنگاوەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەردوولا هاوڕابوون کە دۆخی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە هەوڵی هەموولایەکە و دەبێت هەموومان پێکەوە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بکەین.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سیاسیی ئەمڕۆی عێراق و وتی، یەکێتی لەگەڵ سازان و شەراکەتی ڕاستەقینەیە. دەبێت حکومەتی نوێ ڕەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت و دووربێت لە جیاکاری.