بەهۆی سەرما و بەفرەوە سبەی لە هەندێک قۆناغی خوێندن لە سلێمانی کرایە پشوو

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر دوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی سەرما و سۆڵەوە سبەی دوو شەممەیان كردوە پشوو، كە تەنها بۆ باجچەی ساوایان و بازنەی یەك (پۆلی 1 و 2و 3)ی بنەڕەتی دەگرێتەوە.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دوو شەممە 17ی 1ی 2022 لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە ( پۆلەكانی یەك و دوو و سێ ) دەگرێتەوە، دەکرێتە پشوو”.

تا ئێستا باس لەوە نەكراوە، كە سبەی دوو شەممە دەوام و تاقیکردنەوەی قۆناغەكانی دیكە چۆن دەبێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

بابەتی دواتر

زانیاری نوێ لەبارەی پشووی سبەینێ لە پارێزگای سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
4

دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان

لە دوو كاتژمێردا دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانەكان ماددین. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ…
Total
0
Share