شارەوانیی سلێمانی كاندیدەكان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تیمەكانمان دەستیان كرد بە لابردنی سەرجەم ئەو ریكلامانەی كە لە شوێنی ناشایستە دانرابوون و داواش لە سەرجەم قەوارە و حزب و كاندیدەكان دەكات پابەندی رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە و تێیدا هاتووە، لابردنی ریكلامی نایاسایی و نا ئەندازەیی شەقامەكان بەردەوامە و بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیی سلێمانی رۆژانە دڵسۆزانە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێدەكەن.ئەو ریكلامانەی كە لە شوێنی ناشایستە دانرابوون و دەستكراوە بە لابردنیان كە دەبێتە هۆی شێواندنی سیمای شەقامەكان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە سەرجەم قەوارە و حزب و كاندیدە بەڕێزەكان دەكەین پابەندی رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن و دوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن هەستن بە لێكردنەوەی سەرجەم پۆستەر و دروشمەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرخێڵ كەمال بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

سەرخێڵ كەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەبۆنەی یادی 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەزاری سەرۆک مام…
Total
0
Share