جۆنسن سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە حكومەتەكەی

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دووپاتیدەكاتەوە، سوورە لەسەر ڕاپەڕاندنی ئەركی سەرشانی سەرەڕای دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی حكومەتەكەی بەهۆی ناڕەزایەتییانەوە.

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەمیانەی دانیشتنی لێپرسینەوەی هەفتانە لە ئەنجومەنی گشتیی وڵاتەكەی كە بارگرژیی بەخۆیەوە بینی وتی، “درێژە بە جێبەجێكردنی ئەو ئەركە دەدەین كە لەسەرشانمانە”.

وتیشی، “ئەركی سەرۆك وەزیران لە بارودۆخە دژوارەكاندا كاتێك ئەركێكی گەورەی لەسەرشانە، بەردەوامیدانە و ئەمەش ئەنجامدەدەم”.

ئەمڕۆ دوو ئەندامی نوێی حكومەتی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەیان ڕاگەیاند، هاوشێوەی ئەو بڕیارەی دوێنێ وەزیرانی تەندروستی و دارایی دایان، ئەمەش فشارەكان بۆسەر جۆنسن زیاددەكات كە نغرۆی زنجیرەیەك ئابڕوچوون بووەتەوە.

ویل كوینس وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری منداڵ و خێزانەكان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد و وتی، هیچ بژاردەیەكی دیكەی نییە پاش ئەوەی بە “نیازپاكی” ئەو زانیارییانەی بۆ میدیاكان گواستووەتەوە كە لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران دەستیكەوتووە و دواتر “دەركەوتووە ناڕاستە”.

لای خۆیەوە لورا تروت لە پۆستەكەی وەك یاریدەدەری وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری گواستنەوە دەستیلەكاركێشایەوە، بەهۆی ئەوەی متمانەی بە حكومەت نەماوە، وەك ئەوەی خۆی ئاماژەی پێدا.

دوێنێ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوو وەزیری نوێی بۆ پۆستەكانی دارایی و تەندروستی بۆ شوێنگرتنەوەی ریشی سوناك و ساجد جاوید دیاریكرد، كە دەستیان لەكاركێشایەوە بەهۆی ناڕەزایی بەرامبەر شێوازی “سەرۆكایەتی”ی حكومەت لەلایەن جۆنسن-ەوە لە ئاكامی چەندین ئابروچوونی جیاجیا كە بە دەستلەكاركێشانەوەی كریس بنشر یەكێك لە بەرپرسانی پارتی پارێزگاران كۆتاییهات، تۆمەتبار بە بەشداریكردن لەگەڵیدا لە دەستدرێژیی سێكسی.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگانەی مووچەخۆران 35 ملیار دینار زیادیكردووە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: دەستبەرداری ماف و ملكەچی فشار نابین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، بەلەمێك كە 45 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دەوروبەری پاندلی ڕزگاركراون، كە…
Total
0
Share