سلڤادۆر.. بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە دەیان كەس بوون بە قوربانی

بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە، شەش كەس لە سلڤادۆر مردن و 35 كەسی تریش بێسەروشوێنن.

ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان ئەمڕۆ هەینیی 30ی تشرینی یەكەم لە زاری پۆلیسی سلڤادۆر-ەوە بڵاویانكردەوە، “دوای بارینی بارانێكی زۆر لە باكووری سان سلڤادۆر پایتەختی سلڤادۆر، ڕوبەرێكی زۆری زەویی ڕۆژووە و داڕووخاوە، بەهۆیەوە شەش كەس مردوون و تەرمەكانیان لەژێر قوڕ و داروپەردوودا دەرهێنراون، 35 كەسیش بێسەروشوێنن.”
ئاشكراكراوە كە 50 خانوو بە تەواوەتیی لە قوڕدا نگرۆبوون و ژێركەوتوون، دەیان كەسیش ئاوارە بوون.
وەزارەتی ناوخۆی سلڤادۆر ڕایگەیاندووە، “300 كارمەندی بەرگریی شارستانی و سوپا و پۆلیس بەدوای بێسەروشوێنبوواندا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی بومەلەرزەوە، چەندین كەس لە توركیا و یۆنان مردن و سەدان كەس ئاوارە بوون.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل.. دەیان کەس کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە توشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل توشبوونی دەیان هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ ڕاگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکانیش بۆ کوتانیان بە…
زیاتر ببینە

بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی.. ژنێک بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە هاوسەرەکەی دەکوژێت

ڕاگەیاندنەکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، لە پارێزگای جیزە بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی و بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە، ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.…
Total
0
Share