وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەكی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان دەركرد

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە، رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان چەند ڕێنماییەكی نوێ دەركراون كە بریتین لە:-

یەكەم/ دانانی لیژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و نەخۆشخانەكان.

دووەم/ بۆ هەر كارێكی پێویست و لەناكاو، پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

سێیەم/ لە كاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان كراوە دەبن.

چوارەم/ پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین، خولاو، پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگرییەوە.

پێنجەم/ هاتنە ژوورەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە دەبێت.

شەشەم/ ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) كاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە (8)ـی بەیانی تاوەكو (8)ـی بەیانی ڕۆژی دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ڕەوانە بكرێت.

حەوتەم/ ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ڕەوانە بكرێت.

هەشتەم/ ئامادەباشی بۆ ئەمبۆڵانس و دابینكردنی گاز و بەنزین و سووتەمەنییەكان بكرێت.

نۆیەم /بەدواداچوونی بەردەوام بۆر پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت.

دەیەم/ هێڵەكانی مۆبایلی بەرپرس و بەشەكان كراوە بن و وەڵام بدرێنەوە.

یانزەیەم/ نەخۆشخانەكانی فریاكەون و نۆرینگە دەرەكییەكان كراوە بن و هەموو سەردان و زانیارییەكان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بكرێن.

دوانزەیەم/ سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاویی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوە بن.

سیانزەیەم/ سەنتەرەكانی شووشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوە بن.

چواردەیەم/ تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوامدەبن لە ئەرك و كارەكانیان بە شێوەی (24) كاتژمێری و هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی بۆ شوێنەكانی پێویست و گەشتیاری دادەنێت.

پانزەیەم/ تیمەكانی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەكان و چاودێری تەندروستی) بەردەوامبن لە بەدواداچوونەكانیان بە شێوەی ئێشكگری.

شانزەیەم/ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كامپەكان بەردەوامبێت.

حەڤدەیەم/ بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی پشكنینی كۆرۆنا و چارەسەرییەكانیان.

هەژدەیەم/ دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین لە ڕۆژانی پشوو و لە كاتی پێویستدا.

بابەتی پێشتر

تین هاگ کێشەی هەیە و هاوکێشەی یونایتد، دیبالای تێکەوت

بابەتی دواتر

یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هاتوچۆکەی دوێنێ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەماتە هەرزان بوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی تەماتە بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە و هۆكارەكەشی پێگەیشتنی…
Total
0
Share