تین هاگ کێشەی هەیە و هاوکێشەی یونایتد، دیبالای تێکەوت

ئێریک تین هاگ، ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتد لە ئاستی یاریزانان و شێوازی یاریکردنیان ڕازی نییە، ئیدارەی یانەکەش چووەتە ناو هاوکێشەی پاولۆ دیبالاوە.

تۆڕی “سکای سپۆرت” ئاشکرای کردووە، لە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی مانچستەر یونایتد، تین هاگ و ستافەکەی لە ئاست و شێوازی هونەریی یاریزانان ڕازی نەبوون، چەندین جار ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە بە دەنگی بەرز وتوویەتی، “هەڵەی زۆر دەکەن.”

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ڕاهێنەر پێی وایە پێکهاتەکەی پێویستی بە توانای هونەری بەرزترە، بۆیە بەڕێوەبەرانی یانە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی دەست پێکردووە.

دیبالا لەم وەرزەدا پەیوەندیی لەگەڵ یوڤانتۆس کۆتایی پێهێنا، لە ئێستادا بە چەندین یانەی گەورەوە بەستراوەتەوە لە نموونەی ناپۆلی، ئینتەر میلان، ڕۆما، تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پێشتر

بایرن لە غەدری ڕیاڵ و بارسا دەترسێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەكی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share