تەماتە هەرزان بوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی تەماتە بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە و هۆكارەكەشی پێگەیشتنی بەرهەمی خوارووی عێراق و هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتەیە لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە عەلوەی سلێمانی سێ جۆر تەماتە بە سێ نرخی جیاواز هەن كە بەشێكیان ئەو تەماتەیەیە كە لە توركیاوە هاوردەكرێن و نرخی یەك كیلۆی لە عەلوە بە 1500 دینارە و لە دوكانەكان دەفرۆشرێت بە دوو هەزار دینار، ئەو تەماتەیەی لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاوردەدەكرێن كە ئێستا بەرهەمی بەسرەیە زۆرە و یەك كیلۆی لە عەلوە بە 600 دینار دەفرۆشرێت و دوكانەكان یەك كیلۆی بە هەزار دینار دەفرۆشن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بەشێكی دیكەی بەرهەمی تەماتە لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاوردەدەكرێن كە دابەزینی بەهای تمەنیش هۆكارێك بووە بۆ دابەزینی بەشێك لە بەرهەمە خۆراكییەكان”.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی ئاشكراشیكرد، “ئەو تەماتەیەی ئێستا لە عەلوە هەیە یەك كیلۆی بە 600 دینارە پێشتر بە هەزار دیناربووە و بە بەراورد بە پێشتر نرخەكەیان دابەزیوە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا كوژرانی دوو بەرپرسی تیرۆریستانی داعش لە سوریا رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

باوەڕی هیندییە سوورەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکراوە، تا ئێستا دەزگا فەرمییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانی بۆردومانکردنەکەوە…
زیاتر ببینە

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بڕیارە لە سبەینێ-ەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات، دواكەوتنی دابەشكردنەكەی لەكاتێكدایە داهاتی حكومەتی هەرێم زیادیكردووە.…
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆش ئاسمان هەور و…
Total
0
Share