یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هاتوچۆکەی دوێنێ گیانیلەدەستدا

یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هاتوچۆکەی دوێنێی سەر ڕێگەی سلێمانی-عەربەت، ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

دوێنێ سێشەممە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – عەربەت ڕوویدا و بەپێی وتەی شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە، ئۆتۆمبێلێکی تاکسی بەرەو سلێمانی ڕۆشتووه و ئۆتۆمبێلێكی تری ساڵۆن لە سایدی بەرامبەرەوە چووەتەسەر سایدی تاکسییەکە و بەو هۆیەوە پێكدادان لە نێوان هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا ڕوویداوە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە چەند کەسێک برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی یاسین حسین عەبدوڵا، تەمەن 40 ساڵ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ئەو هاوڵاتییەی گیانیلەدەستداوە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: لە میحوەری بەنداوی تشرین هێرشمانکردە سەر گروپێک لە چەکدارانی سەر بە دیمەشق

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانمان لە میحوەری بەنداوی تشرین هێرشیان کردە سەر گروپێک…
Total
0
Share